كوردي      Kurdî      عربــي

جديد الموقع :

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەكات میدیا – هەولێر: -

الخميس, 5 ديسمبر, 2019

خه‌سرۆ گۆران: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵدەوەشێتەوە -

الخميس, 5 ديسمبر, 2019

نوێنەری حکوومەتی هەرێم بەشداریی کۆبوونەوەی سندووقی هاریکاریی مەدادی کرد -

الخميس, 5 ديسمبر, 2019

الیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەلمانیا لەشاری دێسساو كۆڕێك ڕێكخست لە سەر كێشانەوەی سەربازی ئەمەریكا لە خاكی ڕۆژئاوا خۆی لە خۆیدا جینۆسایدێكی ترە بەرامبەر بەگەلی كوردستان .بەهجەت مەصیفی -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

پارێزگاری نوێی نەینەوا: هەرێمی کوردستان پشت و پەنای ئێمەیە/هەرمان خالید -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە لێدوان عەبدولرەحمان 04/12/2019 – 17:08 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستان مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە تاگەکان: so سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/4، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ ماتیۆ تولەر ،باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆلێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عیراق دەگێڕێت. باڵیۆزی ئەمریکاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی 2020 هاتووەتە ئارا، پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی بودجە و کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

وەزارەتی پێشمەرگه‌: په‌لامارێكی داعش تێكشكێنرا -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

نەبونی سەروەری لەعیراقی فیدراڵ /شوکر محمد هەرکی لەباسرمە -

الأربعاء, 4 ديسمبر, 2019

هێرشی مووشەكی كرایە سەر گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

ئەگەر نەیڵێم خۆم لە راستی گوتن یاخی دەکەم /سوورە مەرگەیی -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میرانى ئەنوەر بەگى بێتواتە دەكات میدیا _ هەولێر : -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداریی له‌ كۆنفڕانسی یه‌كسانیی جێنده‌ری كرد -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

له‌هه‌ولێر رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

په‌یه‌ده‌ ده‌روازه‌ی سێمالكای راده‌ستی رژێمی سووریا كرد -

الثلاثاء, 3 ديسمبر, 2019

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان

K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەكات میدیا – هەولێر:
  • خه‌سرۆ گۆران: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵدەوەشێتەوە
  • نوێنەری حکوومەتی هەرێم بەشداریی کۆبوونەوەی سندووقی هاریکاریی مەدادی کرد
  • الیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەلمانیا لەشاری دێسساو كۆڕێك ڕێكخست لە سەر كێشانەوەی سەربازی ئەمەریكا لە خاكی ڕۆژئاوا خۆی لە خۆیدا جینۆسایدێكی ترە بەرامبەر بەگەلی كوردستان .بەهجەت مەصیفی
  • پارێزگاری نوێی نەینەوا: هەرێمی کوردستان پشت و پەنای ئێمەیە/هەرمان خالید

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

پاساوی ناپاكی/Zkri Musa

الكاتب admin on الإثنين, أكتوبر 15, 2018 · شاركنا الرأي 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏لقطة قريبة‏‏‏
لەو ڕۆژانە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ خیانەتەكەی شازدەی ئۆكتۆبەر زۆر دەبیسرێ كە شنگال فرۆشرا، ڕاستییەكەی بابەتی شنگال لەو نووسینەی خواروو بخوێنەوە:
لەناوەڕاستی مانگی ئەگۆستی 2014 داعش پەلاماری شنگالی دا. كارەساتەكەی شنگال درێژەپێدەری ئەو كارەساتانە بوو كە بە درێژایی مێژوو بەسەر گەلی كورددا هاتبوو. لە كارەساتی شنگالدا ئێزیدییەكان كەوتنەبەر شمشێری جەهالەت و تیرۆر كە لە وەحشیگەریدا وێنەی لە مێژوودا كەمه. بەشێكی هێزە سیاسییەكانی كورد بە تایبەت پەكەكە و هێزە باڵادەستەكانی سلێمانی ئەم كارەساتەیان قۆستەوە بۆ لەكەداركردنی حكوومەتی هەرێم و پێشمەرگە و پارتی. لە تۆڵەسەندنەوە و سارێژكردنی ئەم برینە قووڵەدا بەشدار نەبوون بەڵكو ویستیان بە لێكدانەوەی سەیر و سەمەرە برینی شنگال قووڵتر بكەن و پارتی دیموكراتی كوردستان كە زەرەرمەندی سەرەكیی شەڕی داعش بوو هێندەی تر ئازار بدەن.
شنگال فرۆشرا… ڕادەستی داعش كرا… پێشمەرگە هەڵات… و هتد ویستیان بەم لێكدانەوانە جەلادی سەرەكی كە داعشە ون بكەن و خەڵك هۆكارەكانی كەوتنی شنگالیش نەزانن.
شنگال بۆ كەوت؟
بۆ ئەوەی كورد ئەم كارەساتە وەك ئەزموونێك وەربگرێت ئەبێ هۆكارە ڕاستەقینەكانی وەك خۆی باس بكرێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە بگیرێت:
یەكەم: گەورەترین هۆكاری كەوتنی شنگال جیۆگرافیاكەی بوو. شنگال حەفتا هەتا نەوەد كیلۆمەتر لە كوردستانەوە دوورە و وەك دوورگەیەك بە ناوچە عەرەبنشینەكانەوە دەور درابوو. ڕێگە سەرەكییەكانی شنگال (ڕەبیعه شنگال. زومار شنگال. تەلەعفەر شنگال) بەنێو عەرەبەكاندا تێدەپەڕێت. لە كاتی هاتنی داعش هەموو ئەو ڕێگە سەرەكیانە لە لایەن هۆزە عەرەبەكانەوە پچڕێندرا و شنگال ئابلۆقە درا و هێزەكانی پشتیوانی پێشمەرگە نەیانتوانی بجووڵێن.
دووەم: هۆزە عەرەبەكان ناپاكیان لە ئێزییدییەكان كرد و هاوەدەستیان لەگەڵ داعش كرد، ئەگەرچی سەدان ساڵ بوو وەك دراوسێ لەگەڵ یەكتر ژیابوون. ئەوان بە ئێزیدییەكانیان ڕاگەیاندبوو كە ناوچەكانیان چۆڵ نەكەن و گەرەنتیمان لە داعش وەرگرتووە كە ئازاری كەس نەدەن. بەڵام لە ڕاستیدا هەمان ئەو هۆزانە كەوتنە گیانی ئێزیدییەكان و تاوانكاریی گەورەیان ئەنجام دا.
سێیەم: هێزەكانی پێشمەرگە و زێرەڤانی كە لە ناوچەی شنگالدا جێگیر ببوون زیاتر هێزی چاودێریی ڕێگەوبان بوون و هێزێكی گەورەی شەڕكەر نەبوون كە بتوانن لەو جیۆگرافیا یان و بەرینە بەرەی بەرگریی دروست بكەن.
چوارەم: بەهۆی ئابلۆقەی دوازدە ساڵەی بەغدا لەسەر پێشمەرگە، چەكی پێشمەرگە كۆن و لەكاركەوتوو و سووك بوو. لەبەرانبەردا چەكی داعش پێشكەوتوو بوو. داعش پێشكەوتووترین چەكی ئەمەریكایی و ڕووسی بە قەبارەیەكی یەكجار گەورە لەبەردەستدا بوو.
پارسەنگی چەك و جیۆگرافیا و شەڕی دەروونی لە قازانجی داعش بوو و شنگال لاوازترین خاڵی كوردستان بوو و تیرۆریستان توانیان ئەو كارەساتە بخوڵقێنن، ئەگەرچی پێشمەرگە توانی لە چیای شنگال بەرگریی قارەمانانە بكات و سەدانهەزار خەڵك بپارێزێت و بۆ ماوەی چوار مانگیش ڕێگەی نەدا داعش چیای شنگال بگرێت.
ناوچەی ڕەبیعە و چیای شنگال و زوممار بە خوێنی پێنجسەد شەهید لە دەست داعش دەرهێنران و لە 13ـی 11ـی 2015ـیش پێشمەرگە شنگالی ئازاد كرد…. و لە ئەنجامی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتربەر كەوتە دەست حەشدی شەعبی. شنگال ناوچەیەكی ستراتیژیی بوو و هەر لەسەرەتاوە چاوی داگیركاری لەسەر بوو، ئەو شەڕە ڕاگەیاندنەی لەدژی پێشمەرگە لە بابەتی شنگال دەكرا هەر بۆ ئەوە بوو شنگال بكەوێتە دەست داگیركار…

جاری بینراو: 0

ضمن قسم گوتار · الكلمات المفتاحية

التعليقات مغلقة.



جميع الحقوق محفوظة 2019 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]