كوردي      Kurdî      عربــي

جديد الموقع :

گۆڕان: یه‌كێتی له‌ كۆی 25 خاڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان ته‌نیا خاڵێكیشی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق: متمانه‌يه‌كى به‌هێز له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌ خۆشەوی محەمەد -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

١٨ی شوبات بوو، یادی دامەزرانی ھەردوو یەکێتی قوتابیانی کوردستان /ساسان عەونی -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

بۆ یه‌كه‌م جار ئافره‌تێك بووه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

به‌لجيكا پيرۆزبايى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ سه‌رۆك بارزانى ده‌كات -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پرسه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

ئەو هەڵەیە پێویستە راست بکرێتەوە سوورە مەرگەیی -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم كرد -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

ئیران وکومبونا پەرلەمانێ کوردستانێ وکونفرانسێ میونشن یێ ئارامیێ !احمد مەلاقاسم اێمنکی -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

شاندەکا ئێکەتییا ئەورۆپا دێ ل گەل سەرۆک بارزانی کۆم بیت -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

ده ست به كاربوونى خولى پينجه مى په رله ىان سه لام عەبدوڵڵا -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

“ئه‌مه‌ریكا سووریا دابه‌ش ده‌كات” -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

مه‌سعود حه‌یده‌ر: حكومه‌تى داهاتووی هه‌رێم به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه‌ -

الثلاثاء, 19 فبراير, 2019

ئومێد خۆشناو: هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت خێرا ده‌بن -

الإثنين, 18 فبراير, 2019

پارتی و گۆڕان داوا له‌ كادیر و ئه‌ندامانی ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان عەمار نەجمەدین -

الإثنين, 18 فبراير, 2019

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان

K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • گۆڕان: یه‌كێتی له‌ كۆی 25 خاڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان ته‌نیا خاڵێكیشی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌
  • راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق: متمانه‌يه‌كى به‌هێز له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌ خۆشەوی محەمەد
  • ١٨ی شوبات بوو، یادی دامەزرانی ھەردوو یەکێتی قوتابیانی کوردستان /ساسان عەونی
  • بۆ یه‌كه‌م جار ئافره‌تێك بووه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
  • به‌لجيكا پيرۆزبايى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ سه‌رۆك بارزانى ده‌كات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

شەری رزگاریی، کلیکی سەرکەوتن/حوسێن کوردنەژاد

الكاتب admin on السبت, يوليو 14, 2018 · شاركنا الرأي 

 

میللەتان بۆ رزگاریی خۆیان شەر دەکەن، یان شەری سارد، یان شەری گەرم یان هەر دوویان. بەلام بۆ چوونە ناو شەر دەبێ حەساباتی روون هەبێ. شەر بە بێ هاوپەیمان سەرناکەوێ، شەر بە بێ هێزی نێو خۆیی سەرناکەوی.
بەر لەوە کە مووناقیشەکە بەردەوام کەین با چاو لە تەجروبەیەک بکەینەوە بۆ ئاسانتر کردنی ئەم بابەتە. پرۆفێسۆر ئێریک زۆرجێر مامۆستای دراساتی تورکی لە زانکۆی لیدێن لە ٢٠١٤دا باسی مەرگی ئێمپراتۆری عۆسمانی لە شەری یەکەمی جیهانی دا دەکات.
/خواستی شەرلە ١٩١٤ لە پایتەختەکانی ئەوروپادا زۆر خواستێکی خەلکی بووە ، ئەم دیاردەیە وەک دیاردەیەکی میدیل کلاسی شاریی کە هەڵگری ناسیونالیزم بووە پێناسە دەکرێ. لە عوسمانیدا بارو دۆخ بە شێوەیەکی تر بووە، لە ١٩١١/١٢ دا عۆسمانی شەری لەگەل ئیتالیادا کرد و دۆراندنی لە ١٩٢دا شەری بالکانی کرد و دۆراندنی لە ١٩١٤دا نەخۆشی کۆلۆرا ی بەربلاو ، و برسییایەتی و ژمارەیەکی زۆری پەنابەری نێو خۆیی، شەری بالکان بوونیان هەبوو و گشت ئەم خالانە وایان دەکرد کە خواستی جەماوەریی بۆ شەر لەو کۆمەلگا کشت وکالییەدا بوونی نەبێ یان زۆر لاواز بێ.
یەک لە لایەنە گرینگەکانی شەر پیشەسازیی بوونی شەری مۆدێرنە، لەم روویەوە هەر لە دەستپێکەوە دیار بوو کە عۆسمانی توانای ئەم شەرەی نابێت. لەم جۆرە شەرانەدا بەرهەمهێنانی چەک ، چەکدار کردنی هێزی شەر،دابینکردنی دەرمان ، گواستنەوە و ترانسپۆرتی هێز و پێداویستییەکان، گشتیان پێویستیان بەوەیە کە پیشەسازییەکی باش لە ولاتدا بوونی هەبێ تاکوو بتوانێ ئەم پێداویستیانە دابین بکات ، بەلام عۆسمانی وەک کۆمەلگایەکی کشت وکالی دەچووە ناو شەرێکی پیشەسازییەوە، شەرێک کە پیشەسازی فاکتۆرێکی بریاردەرە تێدا.
نموونە، بەرهەمهێنانی خەلووز وەک سەرچاوەی ووزە، بەرهەمهێنانی بریتانیا ٣٨١ جار زیاتر بوو لە عۆسمانی یانی ئەوەی عۆسمانی لە سالێکدا بەرهەمی دەهێنا بریتانیا لە کەمتر لە رۆژێکدا بەرهەمی دەهێنا، روسیا بەرهمەی خەلووزی ٢٧ جار زیاتر بوو، بەرهەمهێنانی ئاس ا ئستیل هەر بوونی نەبوو. عۆسمانی هەموو پێداویستییەکانی دەبوایە لە ئالمانیاەوە ئاوردەی کردبا. خالێکی گرینگی تری ئەم جۆرە شەر پرسی گواستنەوەی هێز و چەک و چۆل و پێداویستییەکان بوو لە سەرانسەری ولاتدا ، بۆیە خەتی ئاسن و شەمەنەفەر زۆر گرینگ بوو لەم روویەوە خەتی ئاسنی بریتانیا ٥.٦جار زیاتر لە عۆسمانی بوو و روسیا خەتی ئاسنی ١١ جار زیاتر بوو/.
ئەم ئامارو ووردە کارییانە لە مۆحازرەی پرۆفێسۆر زۆرچێر روناکی دەخەنە سەر ووردتر بیر کردنەوە لە سەر بابەتی شەر، هەل ومەرجی شەر و حەساباتی سەرکەوتن لە شەر دا بە تایبەت شەری رزگاریی کە بۆ کورد لە ئارادایە.
دووخال لەم باسە بۆ ئێمە گرینگە ، یەک بە هێز بوونی ناوخۆیی کە دەبێ تەفسیر بکرێت و لایەنی جیاوازی روون بکرێتەوە و هەر بەشە ببێتە بنەمای سیاسەت داریشتنمان دووهەم حەساباتی توانای تێکنیکی و رادەی گەشەی ولات بە گشتی .
کە ئێمە فرسەت وەدەست دێنین بۆ خۆ پیشخستن لەم بوارانەدا دەبینین کە دنیا لەسەرمان راناوستێ و رووداوەکان و هێرشەکانی ناحەزان مەجالمان نادەنێ و هەر بەردەوامن، لەم روویانەوە کە باسمان لێوە کردن لاوازین.
خالی بە هێزی ئێمە
دێمۆگرافی کوردستان، رەوت و ناورۆکی گەشەی ئەم دێمۆگرافییە بە قازانجی حەرەکەی رزگاریی کوردە ، بۆیە مۆبیلیزەکردنی ئەم هێزە گەنج و خۆیندوار و شارییە پێویستە ببێتە ئاجێندایەکی سیاسەتمان بە رێگای بەشداریی پێکردنیان و وەگەرخستنەوەی ئابوورییەکی زیندوو. بۆ سەرکەوتن لەم رەوتەدا پێویستە پرۆسەی سەردەستی کۆمەلگای کوردستان/ کۆ کردنەوەی سەرمایە و دەستەلات/ بخرێتە ناو چوار چێوەیەکی یاساییەوە و رێگا بۆ دابینکردنی عەدالەتی کۆمەلایەتی بکرێتەوە. ئەمە لە ناو خۆدا بە هێزمان دەکات.
ستراکچری دارێژراوی ژیئۆپۆلیتیکی ناوچە درزی تێکەوتووە و ناعەزان زۆر لە جاران لاوازتر بوونە و کورد لە هەموو بەشەکانی ولاتی خۆیدا وەجوولەی بە هێز کەوتووە، هەر چەندە جارێ زۆرمان ماوە. بەلام رەوتی بالانسی هێز لە ژیئۆپۆلیتیکی ناوچەدا بە قازانجی ئێمە شکاوەتەوە.
هاوشان لەگەل ئەم هەول و خەباتی نێو خۆییە کە باسمان لێوە کرد، خالی هەرە گرینگی سەرکەوتوو بوونمان بریتییە لە هاوپەیمانی، کە بتوانێ کەمایەسییە مێژووییەکانی ئێمە لە شەری رزگارییەدا بۆمان جوبران بکاتەوە، ئەم هاوپەیمانییە بە تایبەت لە کەیسی میللەتی وەک ئێمەدا هەم چارەنووس سازە و هەمیش بریاردەرە.نابێ لە سازکردنی ئەو هاوپەیماننیە و پیشخستنی سڵ کەینەوەو موحافیزەکار بین دەنا زەرەر دەکەین. ئەم هاوپەیمانییە هاوشان لەگەل کارو تێکۆشانی مۆدێرنی نێوخۆیی خۆمان، گشت کەمایەسییەکانی ستراکچرالی مێژوویی کۆمەلگای کوردیمان بۆ جوبران دەکەن. چەندە هێزی خۆمان گرینگە ئەوەندەش هاوپەیمانی بۆ سەرکەوتن و رزگاریی ئێمە بە شێوەی ستراتێژیک گرینگە.
حوسێن کوردنەژاد
2018-07-13

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نظارة‏‏‏
جاری بینراو: 7

ضمن قسم گوتار · الكلمات المفتاحية

التعليقات مغلقة.



جميع الحقوق محفوظة 2019 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]