به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ردی كورد ده‌رمان ده‌كات نووسینی: غه‌فوور مه‌خمووری
ماوه‌یه‌كه كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریستان بۆته‌وه، تیرۆریستان له‌و شاڵاوه‌یاندا ئامانجیان داگیركردنی خاك و وێرانكردنی ژێرخان و سه‌رخانی كوردستان و جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و پێكهاته‌كانی كوردستانه، واته ده‌یانه‌وێت كوردستان به‌خاك و خه‌ڵكه‌وه وێران و جینۆساید بكه‌ن، تیرۆریستان له‌م شاڵاوه‌یاندا روویان له كوردستان وه‌ك خاك و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه كردووه، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كورد چه‌ند حزب و چه‌ند ره‌نگه، ئه‌وان به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو كورد ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵدان بۆ جینۆسایدكردنی، له‌سه‌ر ئێمه‌ی كوردیش پێویسته وه‌كو كورد به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، واته خۆمان له گیانی حزبایه‌تی به‌دوور بگرین و به‌گیانێكی كوردانه له‌به‌رامبه‌ریاندا سه‌نگه‌ر بگرین. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له‌زۆر لاوه‌ش هه‌وڵده‌درێت یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كوردان لاوازبكه‌ن و نه‌یهێلن، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستانیش له‌م رووه‌وه رۆڵێكی نێگه‌تیف ده‌بینن و، هه‌وڵده‌ده‌ن…
فازڵ میرانی: كاتی ڕزگاركردنی شنگال نزیك بووەتەوە.. پارتی بەبێ هاوبەشە كوردستانییەكانی ناچێتە نێو هیچ حكوومەتێكەوە
سحێلا-KDP.info- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی)، كە وەك خۆی دەڵێ وەك خۆبەخشێك لە میحوەری سحێلا وەك پێشمەرگە ماوەتەوە، دەربارەی دۆخی شەڕ لە سنووری میحوەری شنگال، رایگەیاند، “ئێمە هەموو ئەو گوندانەی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستاندان، لە سنووری زوممار ئازادمان كردوون و خەڵكەكەی گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان وەك ڕێخۆشكردنێك بۆ ڕزگاركردنی زوممار، چەند گوندێكی عەرەبیشمان ئازاد كردوون، هەروەها بەنداوی مووسڵیش ئازاد كراوە، ئەمە خۆی لە خۆیدا پێشكەوتنێكە لە بواری سەربازی و بەرەی شەڕی ئەم دەڤەرە.” لە دیمانەیەكیدا كە ڕۆژنامەی هەولێر لەگەڵیدا سازی داوە، (میرانی) زیاتر گوتی، “پاش ئەوەی لە سەرەتای شەڕەكە بە هۆی نەشارەزاییەوە لە شێوەی شەڕەكە و ئاڕاستەی هێرشی دوژمن، بە خراپ بە سەر میللەتەكەماندا شكایەوە، دواتر ئاڕاستە و هاوكێشەی شەڕەكە گۆڕدرا،…
لە رەبیعە پێشمەرگە گورزی توندی لە داعش داوە.. بەرەو ناوچەی موشرەفا لە پێشڕەویدان
رەبیعە-KDP.info- فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە دەڵێت، ھێزەکانی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و لە ئێستادا رەبیعە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە و بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موشرەفا لە پێشڕەویدان. فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە(ھاشم سیتەیی) بە KDP.INFOی راگەیاند: “لە هەڵمەتی ئەمڕۆی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە ڕەبیعە، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، هاوکات بڕێک چەک و ھەمەرێکیشمان دەست کەوتوون.” (سیتەیی)رونیشی کردەوە، لەئێستادا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە بەرەو گوندی موشرەفا پێشڕەوی دەکات. بڵند ئیبراھیم
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی ناوچه‌كانی بنده‌سه‌ڵاتی داعش ئازاد ده‌كرێنه‌وه
Hawler 2014-09-30 08:00 pmوەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە دەست داعش، لە ئامادەباشیی تەواودان و لە چەند رۆژی رابردوویشدا چەكی قورس و تەقەمەنی بەسەر پێشمەرگەدا دابەش كراوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت)، بە kdp.info-ی راگەیاندووه، هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە میحوەری رەبیعە گورزێكی كوشندەیان لە داعش وەشاندووە و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندوون، هەروەها ژمارەیەكی زۆری چەكداریش كوژراون كە تاوەكو ئێستایش شەڕ بەردەوامە و هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان. عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، پلانمان هەیە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو ناوچانە بكەینەوە كە كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش و، هێزی پێشمەرگەیش لە ئامادەباشیی تەواودان و لە چەند رۆژی رابردوودا بەپێی پێویست چەكی قورس و تەقەمەنی بەسەر میحوەرەكاندا دابەش كراوە…